ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، سەدیق یۆسفپوور ناسراو بە “پیرە هەڵۆ“، زیندانی سیاسیی پێشوو و ئەندامی گروپی شاخەوانی هەڵۆی سەقز بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتیی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ڕێکەوتی ١ی ڕێبەندانی ئەمساڵ بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەکان کرا. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە تا کاتی ئازادکرانی، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
