بەپێی دوایین زانیارییەکان، “وریا موئەید و جەماڵ خوداکەرەمی” دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی قورس لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە شێوەیەکی کاتیی ئازاد کراون.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراوان ڕێکەوتی 14ی بەفرانباری 1404ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە بێ نیشان دانی بەڵگەی قەزایی و بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و تا ڕێکەوتی 10ی ڕەشەمەی 1405ی هەتاوی، لە ژێر ئەشکەنجەکانی ناوەندە ئەمنیەکاندا بوون. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
