کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئازادی کاتیی دوو بەندکراو پاش ٢٤٠ ڕۆژ زیندانی بوون

ئازادی کاتی دوو بەندکراو پاش ٢٤٠ ڕۆژ زیندانی بوون 2

ڕۆژی شەممە ١٨ی مانگی پووشپەڕ، دوو کەس بەناوەکانی “کەریم پزیشکی و سەعید ڕەشیدی” خەڵکی شاری بانە لە دوای ٢٤٠ ڕۆژ بەندکران لە زیندانی ناوەندی سنە بە شێوەی کاتیی ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو دوو بەندکراوە هەر کامەیان بە دانانی ٧٠٠ میلیۆن تمەن بارمتە هەتا کۆتایی قوناغی لێکۆڵینەوەکانی دادگا لە زیندان ئازاد کراون. جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی ئەو دوو کەسەیان بە تۆمەتی “هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم” دەستبەسەر کردووە.