ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان، “ژینا موده‌ڕس گورجی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی سنه، پاش تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ئازاد كرا.
ناوبراو له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و ڕێكه‌وتی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری سنه به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٤٠ ڕۆژ لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی شاری سنه به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاری به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتییه دیسان ڕێكه‌وتی ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به دانانی بارمته‌ی ٥ ملیاری به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له سێ كۆبوونه‌وه‌ی جیاوازی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم، به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی“، هاوكاری له گه‌ڵ نه‌یارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” و “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، سه‌رجه‌م حوكمی ٢١ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، كه پاشان له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌رتۆمه‌ته‌كانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه، حوكمه‌كه‌ی بۆ ١٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری كه‌م كرایه‌وه.