ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، “ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد” ئه‌ندامی شورای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه كرێكارییه‌كانی ئێران، پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی زیندانه‌كه‌ی له زیندان ئازاد كرا.
ناوبراو مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢ بە مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی حوكمی ٤ ساڵ زیندان كه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به سه‌ریدا سه‌پێندرابوو، بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ئه‌و چالاكه كرێكارییه پاش تێپه‌ڕاندنی ٢ ساڵ له ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی، پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی حوكمه‌كه‌ی، ڕۆژی ڕابردوو له‌و زیندانه ئازاد كرا.