کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی ڕه‌زا عه‌لایی له‌ زیندانی بۆكان

ئازادی ڕه‌زا عه‌لایی له‌ زیندانی بۆكان 1

ڕه‌زا عه‌لایی فیلمساز و ده‌رهێنه‌ری ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵی خه‌ڵكی بانه، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ دانانی وه‌سیقه و تا كاتی دادگایی كردن له‌ زیندانی بۆكان ئازاد كرا.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، ڕه‌زا عه‌لایی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌ پاركینگی ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی بۆكان كرا. ڕه‌زا عه‌لایی خێزانداره‌ و چه‌ندین به‌رهه‌می سینه‌مایی وه‌كوو “زوه‌وییه‌ پیسه‌كان”ی درووست كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و شارومه‌نده‌ ڕوون نه‌كراوه‌.