سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: “چیچیلیا سالا”، ڕۆژنامه‌وانی به‌ندكراوی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له زیندانی ئێڤین، ئازاد و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئیتالیا.
چیچیلیا سالا له ڕێكه‌وتی ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌تا هۆكاری ڕفاندنی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌یان بۆ پابه‌ندنه‌بوونی به یاساكانی ڕژیم گه‌ڕاندبوو، به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژ ڕایانگه‌یاند كه هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و شارومه‌نده ئیتالیاییه، زیندانی كردنی تاجرێكی ئێرانی به ناوی محه‌ممه‌دڕه‌زا عابدینی نه‌جه‌ف ئابادی بووه و داوای ئازادكردنی ناوبراویان كردبوو.