کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی چوار چالاكی مه‌ده‌نی شاری سنه‌ به‌ دانانی بارمته

ئازادی چوار چالاكی مه‌ده‌نی شاری سنه‌ به‌ دانانی بارمته 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چوار چالاكی سنفی و مه‌ده‌نی شار سنه‌ به‌ناوی “ڕه‌زا شه‌ریفه“، “جه‌بار ده‌ستباز“، “موختار كه‌ریمه‌” و “كارزان” به‌ دانانی بارمته و به‌شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار چالاكه‌ سنفی و مه‌ده‌نییه‌ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌دانانی بارمته ئازاد و له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ و دۆستانیانه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.