لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “ئەفشین ئیلاهی”، بە دانانی بارمتە لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمە، “مستەفا باقری ئاشنا” هاووڵاتی خه‌ڵكی “كه‌نگاوه‌ر”، دوایی تەواوبوونی ماوەی زیندانیبوونەکەی لە زیندانی کرماشان ئازاد کرا. هه‌ر له‌م رۆژه دا “دانا سه‌مه‌دی” چالاكی ژینگه پارێزی خه‌ڵكی مه‌ریوان، و “كاروان مینوویی” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له شاری مه‌ریوان، به دانانی وه‌سێقه له گرتووخانه‌ی ئه‌منییه‌تی سنه ئازاد كران.
شایانی باسه، ئه‌و چوار هاووڵاتییه پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه، ڕاگوێزی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه و كرماشان كرابوون. جێی ئاماژه‌یه كه هێشتا له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ری ناوبراوان هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستا نییه.