ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، چوار ئه‌ندامی تیمی ئاوا میدیا له هه‌رێمی كوردستان كه بۆ به‌شداری له فستیواڵ سه‌ردانی شاری سه‌رده‌شتیان كردبوو، پاش ١٤ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركران له گرتووخانه‌ی ورمێ ئازاد كران.
ئه‌و چوار كه‌سه كه بریتی بوون له: عومه‌ر ئه‌حمه‌د(ڕهسۆكه) پێشكه‌شكاری خه‌ڵكی قه‌ڵادزێ، مامه‌ند حه‌سه‌نپور شارومه‌ندی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده، ئاواره عومه‌ر تیمی فیلمبه‌ردار و شۆفێره‌كه‌یان به ناوی عومه‌ر پاش به‌شداری له فستیواڵی سه‌رده‌شت به بیانووی نه‌بوونی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ورمێ ڕاگوێزرابوون. ڕفاندنی ئه‌و چوار هاووڵاتیه له حاڵێكدا بووه كه پێشتر مۆڵه‌تی فه‌رمیان له ناوه‌نده‌كانی ڕژیم وه‌رگرتبوو.
