به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، چه‌ند كه‌سی دیكه له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی “ژینا” له كوردستان به دانانی وه‌سیقه ئازاد كران.
بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی “ژینا” له كوردستان كه ته‌نیا به بیانووی دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شاره‌كانی سه‌قز و بۆكان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، ڕۆژی پێنجشه‌ممه چه‌ند كه‌سی دیكه‌یان به دانانی وه‌سیقه له زیندانی بۆكان ئازاد كران. ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌ند كه‌سه بریتیه له: “ئه‌حمه‌د ڕه‌حیمی” باوكی هه‌میشه زیندوو “یه‌حیا ڕه‌حیمی”، “ئارمان حه‌بیبی” برای نه‌مر “ئارام حه‌بیبی” و “عه‌بدۆلڕه‌حمان نه‌سری” باوكی هه‌میشه زیندوو “مه‌تین نه‌سری”.
