ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی جۆزەردان، “ئیقبال پیشكاری”، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، پاش دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئهو شاره ئازاد کرا.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی گوڵان، ئەو چالاکە کرێکارییە، لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری و مهدهنی، بۆ یادی “هوومەن عەبدوڵڵاهی”، یەکێک لە قوربانیانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی “ژن، ژیان، ئازادی”، چوونە ماڵی باوکی، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “فەرشید عەبدوڵڵاهی” و دهستبهسهریان كردن. ناوبراو به مهبهستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە و پاش ماوهیهك بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا
