کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ئازادی چالاكی مه‌ده‌نی “چرۆ ئەحمەدی” دوای مانگرتنی بنەماڵەکەی لە به‌رده‌م ئیتلاعاتی دیواندەرە

ئازادی چالاكی مه‌ده‌نی چرۆ ئەحمەدی دوای مانگرتنی بنەماڵەکەی لە به‌رده‌م

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ به‌ ناوی “چرۆ ئەحمەدی” دوای ئەوەی بنەماڵەکەی لە پێش ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە مانیان گرتبوو، دوای ١٠ کاتژمێر دەستبەسەر کران و لێپرسینەوە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە نووسراوە بەڵێنییان لە “چرۆ” وەرگرتووە کە حەوتووی داهاتوو خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بناسێنێت.