کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ئازادی چالاكی مه‌ده‌نی، “ڤیان محەممەدی” به‌ دانانی وه‌سێقه‌

ئازادی چالاكی مه‌ده‌نی، ڤیان محەممەدی به‌ دانانی وه‌سێقه‌ 1

ڕۆژی چوارشەممە 19ی جۆزەردان، “ڤیان محەممەدی” چالاکی مەدەنی پاش 40 ڕۆژ دەستبەسەر بوون، بە دانانی وه‌سێقه‌ی ١ میلیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

“ڤیان محەممەدی” لە ڕێکەوتی 10ی جۆزەردان بۆ ماوەی حەوتوویەک وەکوو ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە درێژکردنەوەی ماوەی مانه‌وه‌ی له‌ زیندان، دەستی دابوویە مانگرتن لە خواردن. شایانی باسە، ناوبراو چالاکی مەدەنی و خوێندکاری زانكۆ، ڕێکەوتی 10ی گوڵانی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ماڵەکەی خۆی لەتاران دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی پادگانی “ئه‌لمه‌هدی” شاری ورمێ ڕاگوێزرابوو.