له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كوردستان ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له كاتی گه‌ڕانه‌وه له چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی سه‌قز و بۆكان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و هه‌مان ڕۆژ به‌شێك یان ئازاد كران و له ڕۆژانی ڕابردووش پێنج كه‌سی دیكه‌یان به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د ڕه‌حیمی”، “ئارمان حه‌بیبی”، “عه‌بدۆلڕه‌مان نه‌سری” و دوو شۆفێری مینی بووسه‌كان به ناوه‌كانی “جه‌ماڵ” و “جه‌میل” به دانانی وه‌سیقه ئازاد كراون. شایانی باسه كه “هاشم ساعدی” باوكی هه‌میشه زیندوو “سارینا ساعدی” به هۆی نه‌بوونی توانای ماڵی نه‌یتوانیوه وه‌سیقه دابین بكات و هێشتا له گرتووه‌خانه‌ی ئیداری ئیتلاعاتی بۆكان دایه.
