ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه، پێنج هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به ناوه‌كانی موجه‌ته‌با وه‌یسی، سه‌یفۆڵڵاخان غه‌فاری، ته‌حسین دادڕه‌س، كاوه ده‌ستان و چالاك پیرووزی به دانانی بارمته له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم ئازاد كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، موجه‌ته‌با وه‌یسی ڕۆژی ١٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣ به بیانووی بانگه‌شه به ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له پاركی شیرینی كرماشان و له پێش چاوی كچه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به دانانی وه‌سیقه‌ی ٧٠٠ ملیۆن تمه‌نی له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات ئازاد كراوه. له شاری سه‌قز، شارومه‌ندێك به ناوی سه‌یفۆڵڵاخان غه‌فاری ته‌مه‌ن ٧٦ ساڵ كه حه‌وت ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به بیانووی به‌شداری له مه‌راسیمه‌كانی نه‌رۆزی ئاوای باشبۆڵاغی كولته‌په ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كراوه. هه‌روه‌ها له شاری مه‌ریوان، سێ گه‌نج به ناوه‌كانی كاوه ده‌ستان، ته‌حسین دادڕه‌س و چالاك پیرووزی كه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆز ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ئازاد كراون.