ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی شۆڕشی ژینا، ٧ به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ئازاد كران.
به پێ ڕاپۆرته‌كان، “نه‌سرین جه‌وادی” چالاكی كرێكاری، “سودابه فه‌خار زاده”، “ئازه‌ر كۆروه‌ندی”، مه‌ولود سه‌فایی”، “كۆبرا به‌یگی” و “زه‌هرا تێهرانی”، به شێوازێكی هه‌میشه‌یی له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ئازاد كراون. شایانی باسه ئه‌م به‌ندكراوانه هه‌كات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی، پاش هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، له‌و زیندانه‌وه بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ڕاگوێزرابوون.