لە رۆژانی ڕابردوودا، ٤ هاووڵاتی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە و واژۆکردنی بەلێننامەی پەشیمانی لە کارەکانیان ئازاد کران.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “جەلال خۆدا مۆرادی و مۆحسێن حسێن پەناهی” دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە رۆژی دووشەممە ٢٣ی خەرمانان، پاش ئامادەبوون لە ئیدارەی ئەماکنی شاری سنە دەستبەسەر کران و پاش تێپربوونی ٥ رۆژ بەسەر دەستبەسەرکرنیاندا، بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی ئازاد کران. هەروەها “یاسر حسێنی و مۆحسێن ئەسەدی” دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری کامیاران، رۆژی ٢٦ی خەرمانان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دستبەسەر کران و پاش دوو رۆژ بە واژۆکردنی بەڵێننامەی پەشیمانی لە کارەکانیان، لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد کران. شایانی باسە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ناوەندە ئەمنیەکانی، بە ناچار بە بەڵێننامەی پەشیمانی بە هاووڵاتیان دەداتە واژۆکردن و تەنانەت هەڕەشەیان لێ دەکات کە لە ئەگەری دەربڕینی ناڕەزایەتی سەبارەت بە شێوازی دەستبەسەرکرانیان، ڕووبەڕووی هەڵسوکەوتی توندتر دەبنەوە.
