کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی “هەژار ئەحمەدی ئازەر” بە دانانی بارمتە

ئازادی هەژار ئەحمەدی ئازەر بە دانانی بارمتە 1

“هەژار ئەحمەدی ئازەر”، هاووڵاتی تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی بۆكان، پاش یه‌ك مانگ و یەک ڕۆژ به‌ندكران، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

“هەژار ئەحمەدی ئازەر”، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و بە توندوتیژییه‌وه‌ لەلایەن هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆكان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و ده‌ست به‌سه‌ر كەلوپەلە تایبەتەكانی گیرا.