کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ئازادی هاوڵاتییەکی خه‌ڵكی شنۆ بەدانانی وه‌سیقه‌

ئازادی هاوڵاتییەکی خه‌ڵكی شنۆ بەدانانی وه‌سیقه‌ 1

ڕۆژی دووشەممە 13ی گوڵان، هاوڵاتییەک بە‌ ناونیشانی “سەلاح بەهرامیان” خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی وه‌سیقه‌ لە گرتووخانەی ورمێ ئازاد کرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له‌ ڕێکەوتی 22ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری شـــنۆ بە تۆمه‌تی “هاریکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و پاش چەند ڕۆژ بۆ گرتووخانەی ورمێ ڕاگوێزرا.