ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، “ڕه‌فیق مسته‌فایی” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، پاش ٢٥ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران له به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری مه‌ریوان بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره ڕاگوێزرابوو. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و هاووڵاتییه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا،له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.