بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شارستانی میاندوئاو کە بۆ ماوەی زیاتر ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەرکرابوو، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “عابد عەلیزادە”، ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوەکەی لە گرتووخانەکانی هێزە ئەمنیەکان، ڕێکەوتی ٩ی خەرمانان ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شارستانی میاندوئاو کرا. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی زیانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
