ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەممە، “ڕەشید ناسرزاده”، چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “پێشڕەو”ی شاری شنۆ، دوای تێپەڕاندنی یەک لە سەر سێی سزای بەندکرانەکەی، بە دانانی وهسێقه و بهشێوهی كاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا.
به پێی راپۆرتهكان، “ڕەشید ناسرزادە”، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی ههتاوی لە کاتێکدا لەهەرێمی کوردستان دەگەڕایەوە لە جاددەی پیرانشار بۆ شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ٤٠ ڕۆژ لە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار بە دانانی وهسێقهی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شنۆ، حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو حوکمە، ڕەشید ناسرزادە بە تۆمەتی “کۆبوونە بە مەبەستی ئەنجام دانی تاوان دژ بە ئاسایشی وڵات” بە ٥ ساڵ و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” حوکمی ١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە به ١٨ مانگ بەندکران کەم کرایەوە و سەرئەنجام ڕۆژی یەکشممە ١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ کرا.