رۆژی یەکشەممە ٨ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەلاحەدین ئەفلیدە”، خەڵکی مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ئەو هاووڵاتییە ٢٥ی ڕێبەندانی ٩٩، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانه ئەمنییەکانی ورمێ کرابوو ههروهها ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ٩٩، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ، ڕاگوێزرابوو.
