کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ئازادی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ شێوه‌ی كاتی

ئازادی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ شێوه‌ی كاتی 2

ڕۆژی شەممە ٢١ی خاکەلێوە، “ئەفشار فەتحی” بەندکراوی سیاسی خه‌ڵكی گوندی “ته‌نگیسه‌ر” دوای ٧ مانگ بەندکران بە دانانی وه‌سێقه‌ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئه‌م شاره‌ ئازاد کرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ١٣٩٨ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دواجار له‌ مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو  لەلایەن دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.