کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی باشووری كوردستان

ئازادی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی باشووری كوردستان

به‌ پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی باشووری كوردستان به‌ ناویكاروانته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و خه‌ڵكی شاریسه‌ید سایقسه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی، پاش ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئه‌شكه‌نجه‌ دان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش ئازاد كرا.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ ڕێكه‌وتی ٥ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ و هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان كۆماری ئیسلامی و ڕژیمی ئیسرائیل، كاتێك به‌ مه‌به‌ستی كڕێنی كه‌لوپه‌لی پزیشكی چووە بۆ شاری تاران، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌كرێت. پاشان بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ ڕێگای چه‌ند كه‌سێكی ناسراو، هه‌وڵی وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌ سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی و هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتنی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ ئه‌ده‌ن، كه‌ دواتر ده‌توانن له‌ شاری تاران مۆڵه‌تی چاوپێكه‌وتنله‌ گه‌ڵ ڕۆڵه‌كه‌یان به‌ ده‌ست بهێنن و پێیان ڕاده‌گێندرێت كه‌كاروانبه‌ تۆمه‌تی سیخۆری بۆ ئیسرائیل ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌رده‌ له‌ سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازارێكی زۆر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ له‌ سه‌ر خۆی لا ده‌بات.