کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ئازادی هاووڵاتیه‌ك به‌ دانانی وه‌سێقه‌‌ و به‌ شێوه‌ی كاتی

ئازادی هاووڵاتیه‌ك به‌ دانانی وه‌سێقه‌‌ و به‌ شێوه‌ی كاتی1 4

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی بە ناوی “جەماڵ قاسمی” خەڵکی شنۆ بە دانانی وه‌سێقه‌ بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، “جەماڵ قاسمی” شەوی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانه‌ ئەمنییەکان لە ورمێ، کرابوو و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوبراو پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرابوو.