ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، “هادی ته‌نوومه‌ند” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی بۆكان، به دوای تێپه‌ڕ كردنی ١٤ مانگ زیندان، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چالاكه كرێكاریه ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زرانی ڕێكخراوه كرێكاریه‌كان”، له لایه‌ن له‌قی یه‌كی دادگای شاری مه‌هاباد به ٤٢ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا، و له ڕێكه‌وتی ١٩ی مانگی به‌فرانباری ١٣٩٨ی هه‌تاوی، ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی بۆكان كرا.