ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، نه‌عیم دووستی، چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی نا بۆ ئێعدام له شاری سنه، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٦٠٠ ملیۆن تمه‌نی له گرتووخانه‌ی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان، نه‌عیم دووستی و ئه‌مجه‌د گریاخیز دوو چالاكی كرێكاری شاری سنه به بیانووی به‌شداری له مانگرتنی گشتی بازاڕیانی كوردستان دژ به سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. شایانی باسه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و دوو چالاكه كرێكارییه، ده‌یان هاووڵاتی له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان به بیانووی به‌شداری له مانگرتنی گشتی ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به‌شێكیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.