نه‌ریمان ڕندانی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌قز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، به دانانی بارمته و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرا.
ڕۆژی ٢٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، نه‌ریمان ڕندانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی سه‌قز ڕاگوێزرا. ناوبراو پێشتر و له ڕێكه‌وتی ٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣ به بیانووی به‌شداری كردن له مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژ ئازاد كرابوو. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی نه‌ریمان ڕندانی له به‌رده‌ستدا نییه.