ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، “ناهید شیرپیشه” به‌ندكراوی سیاسی و دایكی دادخوازی “پویا به‌ختیاری” له گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی، له زیندانی زه‌نجان ئازاد كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، پاش گیانبه‌ختكردنی كوڕه‌كه‌ی به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان مانگی خه‌رمانانی ١٤٠١ی هه‌تاوی، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی كه‌ره‌ج، به تۆمه‌تی “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كان به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات“، حوكمی پێنج ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.