کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازادی ناهید ته‌قه‌وی له‌ زیندانی ئێڤین

ئازادی ناهید ته‌قه‌وی له‌ زیندانی ئێڤین 4

ناهید ته‌قه‌وی شارومه‌ندی ئێرانی-ئاڵمانی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار له‌ زیندان ئازاد و گه‌ڕایه‌وه‌ ئاڵمان.

ناهید ته‌قه‌وی ته‌مه‌ن ٦٩ ساڵ، مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٩ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٧ مانگ لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ ده‌ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ هاوكات بووه‌ له‌گه‌ڵ دیداری به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سێ وڵاتی فه‌ڕانسه، ئاڵمان و به‌ریتانیا، سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی ئه‌تۆمی و كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشڕاست كردووه‌ته‌وه‌.