ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی نازه‌نین ئێلیاسی به دانانی وه‌سیقه‌ی قورسی چوار ملیارد تمه‌نی و به شێوه‌ی كاتی له زیندانی ورمێ ئازاد كرا.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، نازه‌نین ئێلیاسی پاش بانگ‌كران بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی مهاباد، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ و له‌وێشه‌وه ڕاگوێزی زیندانی ئه‌و شاره كرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، نازه‌نین له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار كراوه.
