کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی میلاد ناسری به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندانی بۆكان

ئازادی میلاد ناسری به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندانی بۆكان 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، میلاد ناسری هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی كانی ڕه‌شی سه‌ر به‌ شاری بۆكان، به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٤٠٠ ملیۆن تمه‌نی له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌ ئازاد كرا.

ڕۆژی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ناسری له‌ گوندی كانی ڕه‌ش و میلادیان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هۆكاری ڕفاندنی ئه‌و شارومه‌نده‌ و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌كه‌ی ڕوون نییه‌ و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه و تا كاتی دادگاییكردنی ئازاد كراوه‌.