ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌مه، “مه‌عسوومه حه‌یده‌ری” خۆشكی یه‌كێك له گیانبه‌ختكردووانی ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له ئێران، به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، كاتێك به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ “محه‌ممه‌د ڕه‌زا ئیراندووست” واته كوڕه‌كه‌ی، سه‌ردانی زیندانی چوبینده‌ری قه‌زوینی كردبوو، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كرابوو. شایانی باسه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و هێشتا كوڕه‌كه‌ی له‌و زیندانه ڕاگیراوه.
