ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “مه‌ریه‌م یه‌حیه‌وی” به‌ندكراوی سیاسی، پاش تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی له زیندانی ئێڤین ئازاد كرا و هه‌ر دوای ئازاد بوونی ناره‌زایه‌تی خۆی دژ به له سێداره‌دانی به‌ندكراوان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌و چالاكوانه سیاسییه، پاش ئازادبوونی له زیندان، به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكاردی “نا بۆ سێداره” و “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێداره بۆ هه‌موو به‌ندكراوان“، ناڕه‌زایه‌تی خۆی له دژ به سێداره‌دانی به‌ندكراوان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی “په‌خشان عه‌زیزی” و “وریشه مورادی“، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین بوو.