کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی “مادێح خۆشنه‌واز” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان

ئازادی مادێح خۆشنه‌واز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “مادێح خۆشنه‌واز” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان پاش ٤٣ ڕۆژ به‌ندكران به‌دانانی وه‌سیقه له‌ زیندان ئازاد كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “مادێح خۆشنه‌واز” شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ له‌ گوندی “نه‌چی” سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٤٣ ڕۆژ له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان به‌ دانانی وه‌سیقه و به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ ڕوون نییه‌.