به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و پیرانشار كه پێشتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سومەیە نەمەدماڵ”، دانیشتووی شاری بۆکان دوای یەک مانگ له دەستبەسەر کرانی لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بە دانانی وه‌سیقه و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی دادگاكه‌ی، ئازاد کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “سومەیە نەمەدماڵ”، ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ئه‌مساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و گوازرابوویەوه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ. له لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری پیرانشار به ناوی “مۆراد مۆرادی” پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه، به‌دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرا. شایانی باسه، ناوبراو ڕۆژی ٢٤ی پووشپه‌ڕ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.