ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، “كامران ساختمانگه‌ر” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
“كامران ساختمانگه‌ر” ڕۆژی ٦ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای ماڵی، بانگهێشتی لقی چواری دادگای ئینقلابی سنه كرا. ناوبراو هه‌مان ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه گوازرایه‌وه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه به جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كرا. كامران ساختمانگه‌ر پێشتر و له ڕێكه‌وتی ٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو.
