ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كارۆ عه‌لیداد چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵی خه‌ڵكی مه‌ریوان، پاش ٣٨ ڕۆژ به‌ندكران له زیندانی سنه، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٨٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
ڕۆژی ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كارۆ عه‌لیداد له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی له شاری مه‌ریوان، به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان بڕبڕه‌ی پشتی بریندار و توانای مانه‌وه‌ی له زیندان دا نه‌بوو، به‌و بۆنه‌وه ڕۆژی شه‌ممه به وه‌سیقه‌ی ٨٠٠ ملیۆن تمه‌نی و تا كاتی دادگاییكردنی له زیندانی ناوه‌ندی سنه ئازاد كراوه.
