ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، ٤ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، به دانانی بارمته‌ی ٤٠٠ ملیونی به شێوازێكی كاتی ئازاد كران.
ئه‌و هاووڵاتییانه به ناوه‌كانی “نه‌ریمان ڕندانی، زه‌كه‌ریا مورادی، ئومید ڕه‌حیم زاده و محه‌ممه‌د ئه‌مین پوور“، له ڕۆژانی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ و سێشه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵ یان شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگ، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به بارێزهر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كرابوون و له ژێر سه‌ختترین ئه‌شكه‌نجه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا بوون.