ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “ئه‌بولفه‌زل ڕه‌حیمی شاد” موعه‌لیم و چالاكی مه‌ده‌نی دانیشتووی شاری تاران، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٧ی به‌فرانبار به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات كرا. ئه‌مه له كاتكێدایه كه حكومه‌ت له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ ڕژیم، به سه‌دان چالاكی سنفی و فه‌رهه‌نگی، موعه‌لیم و چالاكی كرێكاری بانگهێشت یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی و وشوێنی ڕاگرتنی كۆمه‌ڵێكی زۆر له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان دیار نییه.
