ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “كامران ساختمانگه‌ر” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه پاش زۆرتر له ٣٥ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٧ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كرا. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی وده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و ده‌رمان بێبه‌ش كرابوو.