ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “په‌یمان ئیسماعیل پوور” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و خه‌ڵكی شاری بۆكان، پاش ٦ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران، به دانانی بارمته‌ی ٧٠٠ ملیۆنی به شێوەی كاتی ئازاد كرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، پاش گه‌ڕانی ماڵه‌كه‌ی به بێڕێزیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. ئه‌و هاووڵاتییه پاش چه‌ند ڕۆژ لێپرسینه‌وه ئازاد كرا، به‌ڵام ڕێكه‌وتی ٢٥ رێبەندان دیسان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی بۆكان كرا.