ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، “هوشیار شه‌عبانی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری بانه، به دانانی بارمته ٤٠٠ ملیۆنی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری بانه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات له شاری سنه كرا. ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ١٢ی ڕه‌زبه‌ر پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی بانه كرا بوو.