ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاویی، “ڕامین مو‌سا زاده” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری “خۆی” سه‌ر به پارێزگای ورمێ، به دانانی بارمته تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگای ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی، ئازاد كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١١ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات كرابوو. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و پاش وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری خۆی كرابوو.
