ڕۆژی ڕابردوو، “موحسن گه‌ردشی” هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری بۆكان، به دانانی به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد له زیندانی بۆكان ئازاد كرا.
ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌ڕزبه‌ری ئه‌مساڵ، هاوكات له گه‌ڵ براكه‌ی “حسێن گه‌ردشی” له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كران. ئه‌و هاووڵاتییه پاش لێپرسینه‌وه له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شاری بۆكان كرا و زیاتر له ٣٥ ڕۆژ له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كرا. شایانی باسه “حسێن گه‌ردشی” برای ئه‌و به‌ندكراوه،ڕێكه‌وتی ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
