به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، “شەعبان محەممەدی”، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مۆعه‌لیمانی مەریوان بەدانانی وه‌سیقه و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
به پێی زانیارییه‌كان “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگایی‌کردنی لە زیندانی مه‌ریوان ئازاد کراوه. ناوبراو بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی مانگی ڕێبەندان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوانه‌وه بە شێوه‌ی نایاسایی دەستبەسەر کرابوو. “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” له دوا ساته‌كانی دوای ئازادی و له نێو شادی و خۆشی بنه‌ماڵه و هاوكارانی ڕایگه‌یاند: “گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی ئێمه یه‌كگرتووییمانه. ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ئێوه‌ی هاوكارانی ئازیز دیواری زیندانی تاكه‌كه‌سیی تێك‌شكاند، هه‌زاران سڵاو بۆ ئه‌و یه‌كریزی و یه‌كده‌نگیتانه ئه‌ی هاوكارانی ئازیز”.