ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “سیروان شاوڵه” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی له زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ ئازاد كرا.
نابروا ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه، بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ ڕاگوێزراوه و له ماوه‌ی ٤٢ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا، له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه. جێگای ئاماژه‌یه، “جه‌لال سه‌ده‌فی” هاوسه‌ری ئه‌و هاووڵاتییه، ڕێكه‌وتی ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
