ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سێ توێژه‌ر و چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی دانیشتووی شاری تاران، به دانانی بارمته له گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات ئازاد كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ چالاكوانه به ناوه‌كانی “په‌رویز سداقه‌ت، شیرین كه‌ریمی و مه‌هسا ئه‌سه‌دوڵڵا نه‌ژاد”، ڕێكه‌وتی ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر شوێنی كار و ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات كرابوون. شایانی باسه كۆمه‌ڵێك له كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و سێ هاووڵاتییه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه زه‌وت كرابوون كه هێشتا ڕاده‌ستیان نه‌كراوه‌ته‌وه.
